کتێبی کوردی بخوێنین 1 لە بنەڕەتدا بۆ فێربوونی نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی لە قۆناغی سەرەتایی و بۆ ئەو خوێندکارانە داڕێژراوە کە لەگەڵ ئەلفوبێی فارسی ئاشنایەتییان هەیە. لە ئێستادا کە فێرکاریی زمانی کوردی گەشەیەکی زیاتری بە خۆیەوە بینیوە و هەوڵ دەدرێ بەرەو خوێندن بە زمانی کوردی هەنگاو بنێین، پێویستیی کتێبێکی هاوشێوە زیاتر هەست پێ دەکرێ.
ئامانج لەم زنجیرە سێ کتێبییە ئەوەیە کە خوێندکار لە پۆلی سێ یان چواری خوێندنی قۆناغی سەرەتاییەوە، هاوکات لەگەڵ درێژەدان بە خوێندن بە زمانی فارسی، فێری خوێندن و نووسین بە زمانی دایکیی خۆی ببێ و لە کۆتایی پۆلی شەشەمدا بتوانێ لە ئاستێکی باشدا بە کاری بهێنێت.
وردەکاری کتێبی کوردی بخوێنین 1 :
• ناونیشان: کوردی بخوێنین 1
• نووسەر: کۆمەڵێک نووسەر
• بابەت: فێرکاری
• چاپەمەنیی: چاپەمەنیی ڕێگا
• قەبارە: وەزیری
• جۆری بەرگ: نەرم
• جۆری کاغەز: سپی
• ژمارەی چاپ: یەکەم 1401
• ژمارەی لاپەڕە: 48
هێشتا هیچ پێداچوونەوەیەک نەکراوە.