بەرهەم زیادکرا بۆ سەبەتەی کڕین
0

سەبارەت

دوای ساڵانێک ئەزموون لە چاپ و بڵاوکردنەوە و شارەزابوون لە کەموکوڕییەکانی کتێبخانەی کوردی و بە ڕەچاوگرتنی ئەو بارودۆخەی کە بەسەر کتێب و خوێنەر و نووسەری کورددا هاتووە و ئێستا بەداخەوە کتێب کەوتۆتە پەراوێزەوە. بۆ دەربازبوون لەم چەقبەستوییە، بەرهەمی جوان و بەپیت و چاپکردنی کتێب بە کوالێتی بەرز کاریگەری ئەرێنیان دەبێت بۆ گەڕانەوەی کتێب بۆ شوێنی شیاوی خۆی.

چاپەمەنیی ڕێگا لە ساڵی 2022 دا بە شێوەی فەرمی دامەزراوە و لە هەوڵی ئەوەدا دەبێت کە بە یارمەتیی نووسەران و وەرگێڕی بەتوانا کتێب بخاتەوە شوێنی تایبەت بە خۆی.

چاپەمەنیی ڕێگا لە بوارەکانی ئەدبیات و منداڵان و تازەلاوان، لێکۆڵینەوەی کوردی و زانستە مرۆییەکان بەرهەم چاپ دەکەت.

لە بواری ئەدەبیات، چاپەمەنیی ڕیگا گرنگی تەواو دەدات بە بەرهەمی نووسەرانی کورد و بە تایبەت گەنجان و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانییان لێ دەکات.

بەشی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی ڕێگا بەو ئامانجە سەرەکییانەوە دامەزراوە:

گەشەی ئەدەبیی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد

پەروەردەی بیر و هزر و لایەنی جوانیناسی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد

پەروەردەی بەرەیەکی نوێخواز لە بەستێنی ئەدەبیی منداڵان و مێرمنداڵانی کورددا

 

لە بواری لێکۆلینەوە و زانستی مرۆییدا دەبیت ئەو بەرهەمە شان بدات لە شانی بەرهەمی هاوشێوەی خۆی لە زمانەکای تری دنیادا و ئەگەر ئەو بەرهەمە داهێنان بێت دەبێت شیوازی ئاکادیمیکی ڕەچاو کردبێت و بە هیچ شێویەک لاسایی کردنەوە نەبێت.

وەرگێڕانێک لە چاپەمەنیی ڕیگا چاپ دەکرێت کە لەزمانی یەکەمەوە یان لانیکەم لە زمانی ئینگلیزییەوە بێت و وەرگێڕ شارەزایی لە هەردوو زمانەکەدا ببێت.

بڕۆ بۆ سەرەوەی لاپەڕە

ناونیشان

کوردستان : بانه / خوار مزگەوتی گەورە

ئیمەیل

Regapub@yahoo.com

سه بارەت بە چاپەمەنیی ڕێگا 

دوای ساڵانێک ئەزموون لە چاپ و بڵاوکردنەوە و شارەزابوون لە کەموکوڕییەکانی کتێبخانەی کوردی و بە ڕەچاوگرتنی ئەو بارودۆخەی کە بەسەر کتێب و خوێنەر و نووسەری کورددا هاتووە و ئێستا بەداخەوە کتێب کەوتۆتە پەراوێزەوە. بۆ دەربازبوون لەم چەقبەستوییە، بەرهەمی جوان و بەپیت و چاپکردنی کتێب بە کوالێتی بەرز کاریگەری ئەرێنیان دەبێت بۆ گەڕانەوەی کتێب بۆ شوێنی شیاوی خۆی.

هەموو مافەکان پارێزراوە لەلایەن چاپەمەنیی ڕێگا

Copyright © 2023 avalbash