لە بەشی یەکەمی کتێبی پێکهاتەی ئەفسانەی پەرییانی کوردی، بۆ ناساندنی پێکهاتەی ئەفسانەی پەریانی کوردی، لە شەش جووتکارکردی پراب کەڵک وەرگیراوە و لە ئەفسانەی ناوچەکانی کوردەواری و ناوچەی لەیلاخی سنە نموونە هێنراوەتەوە.
لە بەشی دووهەمدا مۆتیڤ و بەشە جیاوازەکانی لێکدراوەتەوە و شرۆڤەیان بۆ کراوە. لە بەشی سێهەمدا، خاڵە تایبەتییەکانی ئەفسانەی کوردی و چەند بابەتی تر ڕوون کراونەتەوە. هەروەها لەسەر دەور و پێگەی ژنان، گواستنەوەی دەسەڵاتی پادشایی، ئەزموونی پیاوان بۆ ژنهێنان و کراسگۆڕین یان دۆنادۆن و ڕەنگدانەوەی باوەڕی ئایینی میترایی لە چیرۆکی زارەکیدا، بە کورتی کۆڵراوەتەوە.
وردەکاری کتێبی پێکهاتەی ئەفسانەی پەرییانی کوردی
- ناونیشان: پێکهاتەی ئەفسانەی پەریانی کوردی
- نووسەر: ئیبراهیم ئەحمەدی
- بابەت: لێکۆلینەوەی کوردی
- قەبارە: مامناوەند
- جۆری بەرگ: نەرم
- جۆری کاغەز: باڵک
- ژمارەی چاپ: یەکەم 1402
- ئەژمار: 1000 دانە
هێشتا هیچ پێداچوونەوەیەک نەکراوە.