یەشار کەماڵ نووسەری کتێبی ئەفسانەی چیایی ئاگری کە هونەرەکەی، بیر و باوەڕی سیاسی، خامەکەی و خودی خۆی لە بۆتەیەکدا تواندووەتەوە. هەر کە ناوی دێتە گۆڕێ ئەمانە هەموو تێکڕا بە بیردا دێن. ئەو بەرهەمانەی کە سەر بەم بیر و باوەڕانەن هەمووی لە ماوەی ١٥ ساڵی نێوان ١٩٥٩ و ١٩٧٤دا نووسیون و بڵاوبوونەوە.
سەرلەبەری بەرهەمەکانی بگری، دەبینی ئەوەی کە لە هەموویان ڕۆژانەتر و ئەمڕۆ دەیخوێنییەوە سارە لە بیرت دەچێتەوە و کامیان هەرە بابەتی دەمودەست و سەرپێیین، ڕاستەقینەی هەرە گشتی و هەرە بنەمایی لێ دەڕژێ. چاکەیەکی بەردەوام، جوانی، ڕاستیپەروەری، خزمەتدۆستی، پێشەنگایەتییەکی لێ دەچکێن کە قەت کۆن نابن و وشکاو هێنان بە خۆوە نابینن.
وردەکاری کتێبی ئەفسانەی چیایی ئاگری :
- ناونیشان: ئەفسانەی چیایی ئاگری
- نووسەر: یەشار کەمال
- وەرگێرانی: شوکور مستەفا
- بابەت: ڕۆمان
- چاپەمەنیی: چاپەمەنیی ڕێگا
- قەبارە: مامناوەند
- جۆری بەرگ: نەرم
- جۆری کاغەز: باڵک
- ژمارەی چاپ: یەکەم 1401
- ژمارەی لاپەڕە: 148
- نرخی 135000 تمەن
هێشتا هیچ پێداچوونەوەیەک نەکراوە.