کتێبی شاری پێکەنینە دزراوەکان
بێ بیسمیلا بێ سڵاو!
نێوی من ئەشکانە؛ هەڵبەت محەمەدی فەهیم (مُفَمَّلی فَعیل)
مرۆڤ [کەتبەن] سڵاو لە بازجوو ناکات؛ سەیرە!
تا هێستا لە فەرهەنگە فارسی بە کوردییەکاندا، لەم وشەیە نەگەڕاوم؛ بازجوو!
یەکەمین هاندەری من و ئەو شتەی کە وە پەلەی خستم بۆ گەورەبوون و هەڵکێشاندنی تەمەنم بەخۆداهاتنەوە و نووسین و کوتن سەبارەت بە ژیانی خۆم بوو. گەورە بم و تاڵی، شیرنی، سوێری، ترشی و لە هەمووی هەوێنتر بێتامی بچێژم؛ دوایە دانیشم و بە دەنگی «ففف» هەناسە و سیگار هەڵمیسم و وشە بە وشەی ژیانم دەگەڵ هەناسەدانەوەم بە دەم و چاو و گوێی کەسێک یان کاغەزێکدا کەم.
- ناونیشان: شاری پێکەنینە دزراوەکان
- نووسەر: محەمەد فەهیم (چنار)
- هەڵەگری: بێگەرد لوتفی
- بابەت: چیرۆک
- بەرگ: ئیسماعیل ڕەزایی
- چاپەمەنیی: چاپەمەنیی ڕێگا
- قەبارە: مامناوەند
- جۆری بەرگ: نەرم
- جۆری کاغەز: باڵک
- ژمارەی چاپ: یەکەم 1403
ژمارەی لاپەڕە: 48
هێشتا هیچ پێداچوونەوەیەک نەکراوە.